AP ١٤٠٢ بەفرانبار ٦ ٢١:٠٥

مۆخبێر لە دیداری وەزیری نەوتی عێڕاق:

ئێران خۆی پابەند بە ئاسایش، سەروەری و یەکپارچەیی خاکی عێڕاق دەزانێت

ئێران خۆی پابەند بە ئاسایش، سەروەری و یەکپارچەیی خاکی عێڕاق دەزانێت

جێگری یەکەمی سەرۆک کۆماری ئێران وتی: کۆماری ئیسلامی ئێران خۆی پابەند بە ئاسایش، سەروەری و یەکپارچەیی خاکی عێڕاق دەزانێت.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، محەمەد موخبێر جێگری یەکەمی سەرۆک کۆمار دوانیوەڕۆی ئەمڕۆ چوارشەممە لە دیداری حەیان عەبدولغەنی سەواد وەزیری نەوتی عێراق بە ئاماژە بە ئەوەی کە بوونی بەستێنی هاوبەشی هاوکاری لە بواری نەوت، کشتوکاڵ، پیشە و تەکنۆلۆژیا، تا ئێستا پێوەندی ئابووری دوو وڵاتەکە پێ بە پێی پێوەندی سیاسی گەشەی نەکردووە، زیادی کرد: ئەبێ ڕێککەوتنەکان لە نێوان دوو وڵاتەکە خێرا جێبەجێ بکرێن.

جێگری یەکەمی سەرۆک کۆمار وێڕای دەسخۆشی لە هەڵوێستەکانی عێڕاق بەرانبەر ئیسرائیل وتی :کۆماری ئیسلامی ئێران خۆی پابەند بە ئاسایش، سەروەری و یەکپارچەیی خاکی عێڕاق دەزانێت.

حەیان عەبدولغەنی سەواد وەزیری نەوتی عێراقیش لە ئەو دیدارەدا ئامانج لە سەفەری خۆیی هەنگاوی گەورە بۆ پتەوتر کردنی پێوەندی دوو وڵاتەکە و هەروەها جێبەجێ کردنی ڕێککەوتنەکان بەتایبەتی گەڵاڵەکان لە بواری نەوت و گاز وەسف کرد و جەختی کرد: جگە لە پیوەندی ئایینی و سیاسی ، ئەبێ پێوەندی ئابووری دوو وڵاتەکە قووڵ تر بێت و گەشە بکات .

News ID 48481

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha